بەرچاوروونیت لەسەر شێوازی دروستی سەعی کردن و خوێندن و ناگەیت بەو ئامانجەی دەتەوێت وێڕای سەعیکردنی زۆر
سەعیکردن وەکو ئەرکێکی سەخت دەبینیت و وێڕای ویستت بۆ ئەوەی سەعی بکەیت بە ئاسانی سارد دەبیتەوە و ناتوانیت بەردەوامبیت
لە کاتی سەعیکردندا بە ئاسانی مێشکت دەچێت بۆ جۆرەها بابەت و ناتوانیت بۆ ماوەی زۆر تەرکیز بکەیت لە سەعیکردن
نازانیت چۆنی کاتەکانت دابەش بکەیت و زۆربەی کات فریای سەعیکردن ناکەویت و وانەکانت بە دروستی بۆ ناخوێنرێت
هەموو بیر و هۆشت لای سەعیکردنە و قوربانیت بە چالاکییەکانی دیکە داوە کە دڵتخۆشدەکەن کەچی هەر ناگەیت بەو ئامانجەی دەتەوێت
نەهێنانی نمرەی بەرز و بەردەوام شکست هێنان وای لێکردوویت لە خوێندن ساردبیتەوە و ورە و توانات نەمێنێت بۆ سەعیکردن و خوێندن
هاوڕێکانت بە زیرەک دادەنێیت و بە خۆت دەڵێیت ئەوان زیرەکی لە جیناتیاندایە و من ئەو بەهرەیەم نییە و زیرەک نیم
وێڕای بەردەوام دڵەراوکێی سەعی کە دەخوێنیت هیچ چێژی لێنابینیت و وا هەستدەکەیت کە سەعیکردن بەفیڕۆدانی کاتە و سوودی نییە
ئەو کاتانەی پێویستە سەعی بکەیت و بخوێنیت خۆت مەشغوڵدەکەیت بە شتی لاوەکییەوە هەتا سەعیکردنەکە لەبیرخۆتببەیتەوە
بێجگە لەوەی کە بە شێوەیەکی زانستی هەموو ئەو رێگایانەی کە پێشنیاری دەکەم بۆتان دەسەلمێنم کە کاردەکات، لەگەڵیدا ئەزموونی خۆمتان دەخەمە بەردەست و بە شێوەیەکی کرداری رێگاتان نیشاندەدەم هەتا ئەو هەڵانەی من کردبووم لە کاتی خوێندن و سەعیکردندا ئێوە نەیکەن و رێگاتان بۆ کورتدەکەمەوە بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکانتان
بەخێربێن بۆ کۆرسی نهێنییەکانی خوێندن: بە ١ مانگ ببە بە یەکەم لە خوێندندا لە لایەن دکتۆر شارۆ نەقار
لەم کۆرسە پراکتیکییەوە فێردەبیت بەشێوەیەکی زانستی و کرداری چۆنی بخوێنیت و خۆت ئامادەبکەیت بۆ تاقیکردنەوەکانت هەتا بەرزترین نمرە بهێنیت
تایبەتمەندی ئەم کۆرسە لەوەدایە کە وانەبێژەکە پزیشکە و کەسێکبووە کە هەمیشە نمرەی بەرزی هێناوە، خۆی وانەکان دەڵێتەوە، نهێنییەکانی خۆی دەخاتەروو بۆ هێنانی نمرەی بەرز، زانستی پشتی خوێندن بە شێوەیەکی دروست دەناسێنێت و جۆرەها رێنمایی و روونکردنەوە دەدات کە بە ئەزموونی ٢٠ ساڵ و زیاتر خوێندن و جۆرەها هەڵە کردن بەدەستهاتوون هەتا ئێوە کارتان ئاسانبێت و زوو بگەن بە خەونەکانتان
بەهرەی سەعیکردن و خوێندن بە شێوەیەکی دروست کە باشترین ئەنجام بەرهەمبهێنێت هەموو کەس شارەزای نییە و لە هیچ قوتابخانە و مەنهەجێکیشدا فێرینابیت. ئەم کۆرسە کلیلی کردنەوەی دەرگاکانی داهاتووت و پرشنگدارکردنێتی چونکە لەگەڵ فێربوونی ئەو بەهرەیەدا تۆ وەکو خوێندکارێک بە چاوپۆشین لە پلەی خوێندنت پێشی هاوڕێکانت دەدەیتەوە و شانسی سەرکەوتنت چەندین هێندە زیاد دەکات
لەم سەردەمەدا زانیاری بەربڵاوە بەڵام پەرش و بڵاویشە. کۆکردنەوە و دۆزینەوەی زانیارییە دروستکەکان لە شوێنێکدا و بەشێوەیەک کە سوودبدات دەگمەنە و ئەم کۆرسە ئەو کێشەیە بۆ تۆی خوێندکار چارەسەر دەکات
هەرچەندە ئەم کۆرسە دەربارەی من نییە بەڵام پێمخۆشە بەکورتی هەندێک زانیاریتان بدەمێ لەسەر خۆم
من شارۆم، پزیشکی نەشتەرگەری دڵ و بۆرییەکانی خوێن و سنگ، ئێستاشی لەسەربێت کە وەکو پزیشک کاردەکەم بە درێژایی ژیانم خوێندکاربووم
لە قۆناغی سەرەتاییدا نمرەی ٩٨م هێنا و یەکێک بووم لەو ٥٠ خوێندکارەی کە لە خوێندنگای شەهید جەباری نموونەیی لە سلێمانی وەرگیرام. بۆ ئەوانەتان کە زانیاریتان نییە، سیستەمی خوێندنگای شەهید جەباری نموونەیی بە جۆرێکە کە ساڵانە تەنها ٥٠ خوێندکار وەردەگرێت لە هەموو سلێمانیدا و ئەو ٥٠ خوێندکارەش بە تاقیکردنەوە وەردەگیرێن. بەڵام بۆ ئەوەی بتوانی ئەو تاقیکردنەوەیە بکەیت پێویستە کۆنمەرەی قۆناغی ٦ی سەرەتاییت لە ٩٥ زیاتر بێت (واتە تەنها ئەو خوێندکارانە وەردەگرێت کە بەرزترین کۆنمرەیان هەیە)
بەدرێژایی خوێندنم لە شەهید جەبار یەکێک بووم لە ١٠ یەکەمەکەی مەرحەلەکەم (لە نێوان هەموو ئەو تەلەبە زیرەکانەی کە لەوێ وەرگیرابوون و هاوڕێمبوون) لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەرەجەی ٩٩.٨م هێنا و لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیرام هەر شەش ساڵەکەی کۆلێژی پزیشکیم بە سەرکەوتووی بڕی و بووم بە پزیشک
هەتا ئێرە لەوانەیە ئاسایی بێت بە لاتەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە و باسم نەکرد ئەوەیە کە بەدرێژایی خوێندنم لە شەهید جەبار لە تیپی دووگۆڵیدا بووم و وەرزشم کردووە و لە بتوڵاتی شەترەنجدا بەژداریم کردووە هەروەها بە درێژایی خوێندنی کۆلێژی پزیشکی شانبەشانی خوێندن هەر شەش ساڵەکە لە کۆمپانیای مونلاین بۆ گەشت و گوزار کارم کردووە!
لەوانەیە لەخۆت بپرسی ئەی چۆن توانیت کۆلێژی پزیشکی ببریت بەبێ ئەوەی ساڵێک بکەویت؟!
ئەم کۆرسە وەڵامی ئەو پرسیارەت دەداتێ. سیستەم و پرۆسەیەکت فێردەکات کە شەخسی خۆم بەکاریدەهێنم و لە پاش چەندین ساڵ لە خوێندن و کۆکردنەوەی ئەزمون و گەڕان بەدوای رێگاراستەکان و ئەزمون کردنی رێگا هەڵەکان پەیدام کردووە. کە تۆش فێریبوویت و پەیرەوتکرد دەتوانیت زۆر ئامانجبپێکیت کە پێش ئەوە لەوانەیە بەلاتەوە زەحمەت بوبێت
بۆ ئەوانەتان کە لە سۆشیەڵ میدیا چاودێری من دەکەن دەزانن کە چەند بە پەرۆشم بۆ بەخشینی ئەو زانیارییانەی پێمە و چەندێک حەزم بە یارمەتیدانی چواردەورەکەم و سوودگەیاندن پێیانە. دڵنیابن کە ئەم کۆرسە لەسەر هەمان بنەمایە و چەندین قات سوودتان پێدەگەیەنێت لەوەی کە چاوەروانی دەکەن
بینەری ڤیدیۆکانی یوتوب ببە بۆ دۆزینەوەی کۆدی داشکاندن